وەزارەتی بەرگری سوریا: هێزەكانمان نەچوونەتە ناو دێر حافر


وەزارەتی بەرگری سوریا جەخت لەوەدەکاتەوە کە هێزەكانمان نەچوونەتە ناو دێر حافر  و چاوەڕێی كشانەوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەكەین .

ئاژانسی هەواڵی سانا بە گوێرەی راگەیاندنی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بەرگری سوریا بڵاویکردووەتەوە کە "بەیانی ئەمڕۆ شەممە، کشانەوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە رۆژئاوای فوراتەوە دەست پێدەکات و دوای ئەوە سوپای عەرەبی سوریا دەست بە چوونە ناو ناوچەکە دەکات."

وەزارەتی بەرگری سوریا دەڵێت" هێزەکانمان نەچونەتە ناو دێرحافر و ئەو هەواڵانەی باس لە چوونە ناوەوەی سوپا دەكەن بۆ ناوچەی دێرحافر دوورن لە راستیەوە چاوەڕێی كشانەوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەكەین ".

دەشڵێت" داوا لە هاوڵاتیان دەکەی نەچنە ناو ناوچەی ئۆپەراسیۆنەكان كە (پێش دیاریکراو)وە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی حەلەب تا ئەو کاتەی سوپای سوریا زامنی ئەمنیەتی دەکات و لە مین و تەقەمەنی نەتەقیو پاکی دەکاتەوە."

پێشتریش دەستەی ئۆپراسیۆنەكانی سوپای سوریا رایگەیاندبوو" لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین لەسەر زەوی دوای ڕاگەیاندنی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموكرات سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی لە رۆژئاوای فورات و هێزەکانمان ئامادەن بچنە ناوچەکە بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری و سەپاندنی سەروەری کۆماری عەرەبی سوریاو ڕێگە خۆشکردن بۆ گەڕانەوەی دانیشتوانی سوریا بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و ڕێگەدان بە دامودەزگاکانی دەوڵەت بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانیان".

ئاشکراشی کردووە کە " بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارە ڕاگەیەندراوەکەی هەسەدە دەکەین و ئامادەین بۆ هەموو سیناریۆکان و لە کاتی کشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ناکرێنە ئامانج ".




AM:10:27:17/01/2026