کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات کە لە شەودا ئەگەری بارانی بەفر و باران لە هەندێک ناوچە هەیە.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە کەشی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، لە درەنگانی شەودا ئەگەری بارینی نمە باران هەیە لە هەندێ ناوچە لە رۆژئاوای هەرێم وە بارینی کەمێک بەفر لە ناوچەشاخاویەکانی سنووری پارێزگای دهۆک.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ
هەولێر : ٩ پلەی سیلیزی
پیرمام : ٦ پلەی سیلیزی
سۆران : ٧ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ١- پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٨ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : ٨ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٨ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٩ پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ٨ پلەی سیلیزی
ئاشکراشی دەکات سبەی یەک شەممە کەشی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی ناوچەکاندا لەگەڵ بارینی نمە باران سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات پاشان لە کاتەکانی ئێوارەدا پارێزگای هەولێر و هەندێ ناوچە لە پاڕیزگای کەرکوک و سلێمانی دەگرێتەوە، هەروەها بەفر بارین لە زۆربەی ناوچە شاخاویەکان و ناوچە سنووریەکانی هەرێم دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە پلەکانی گەرما نزمترین بە نزمی دەمێنێتەوە بەلام بەرزترین بەرزتر دەبێت بە (١ - ٣ ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ١١ پلەی سیلیزی
پیرمام : ٧ پلەی سیلیزی
سۆران : ٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٢ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٩ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٠ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٠ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٩ پلەی سیلیزی
ئاکرێ: ٩ پلەی سیلیزی