وتەبێژی یەکگرتوو لە بارەی ڕێکەوتنیان لەگەڵ یەکێتی و نەوەی نوێ دەڵێت "ئێمە لە یەکگرتویی ئیسلامی کوردستان، هەر لە سەرەتاوە بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوونمان داوە و ئەو بڕیارە تا ئێستاش بەردەوامە".
شەممە ، ١٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، سەڵەحەدین بابەکر، وتەبێژی یەکگرتویی ئیسلامی کوردستان، لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند "هەموو نزیكبوونەوەیەكی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ پێکهێنانی حکوومەت و کاراکردنەوەی پەرلەمان، بە باش دەزانین".
یەکگرویی ئیسلامی کوردستان خاوەنی ٧ کورسی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانە، ئەم ڕاگەیاندراوەی دوای ئەوە دێت کە سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی نەوەی نوێ ئەمڕۆ داوایان لە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنکرد پێکەوە حکومەت پێکبهێنن لە دەرەوەی پارتی، هەرچەند بافڵ تاڵەبانی بڕیاریداوە سەردانی سەرجەم ئەو لایانەن بکات بۆ بەشداریکردن لە ڕێکەوتنی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ.