لە ڕۆژئاوای فورات فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بۆمبی ئاگادارکردنەوە بۆ چەکدارەکانی سەر بە شەرع بەکار دەهێنن تا پێشیلی ئاگربەست نەکەن.
شەممە، ١٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، لە ناوچەکانی مەسکەنە و دبسی عەفنان لە ڕۆژئاوای فورات، فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڕێگریکردن لە دووبارە شکاندن و پێشێلکردی ئاگربەستی ٤٨ کاتژمێری نێوان هەسەدە و چەکدارانی شەرع بە بۆمبی ئاگادارکردنەوە لە چەکدارەکانی شەرع دەدات تا پێشڕەوی نەکەن.
لەگەڵ هەبوونی ئاگربەست بەڵام ئەمڕۆ هەسەدە رایگەیاند " لە بارەی پێشیلکردنی ئاگربەستەوە و ژمارەی قوربانیەکان هەسەدە وتویەتی "لە کاتێکدا، لە ڕێککەوتنەکەدا، ئاگربەستێکی ٤٨ کاتژمێری کراوە، بۆ کشانەوەی هێزەکانمان لە شارۆچکەکانی دێرحافر و مەسکەنە، بەڵام حکومەتی کاتیی دیمەشق پێش تەواوبوونی ئەو وادەیە و کشانەوەی کاروانی سەربازیی هێزەکانمان، هێرشیان کردە سەر چەکدارەکانمان و لە ئەنجامدا چەند شەڕڤانێکمان شەهیدبوون".