سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردۆتەوە و دەستخۆشی لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی حکومەتی سوریا دەکات بۆ "داننان بە کورد وەک پێکهاتەی ڕەسەن" و پشتیوانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە بۆ "هاوکاری لە پێناو ئاشتی".
شەممە، ١٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "پێشوازی لە مەرسوومی دوێنێی بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی کۆماری سووریا دەکەم. داننان بە کورد وەک پێکهاتەیهكی ڕەسەن و پاراستنی مافهكانی، هەنگاوێكی گرنگی سیاسی و یاساییی دروسته بۆ بنیاتنانی سووریای نوێ و مسۆگەرکردنی مافی هەمووان".
نێچیرڤان بارزانی دووپاتی دەکاتەوە کە گرنگە مەرسوومەکە ببێتە کردار "بەهای تەواوەتیی ئەم بڕیارانە لهوهدایه بکرێنە یاسای بەکار و لە دەستووری داهاتووی سووریادا جێگیر بكرێن بۆ ئەوەی پارێزراو و بەردەوام بن".
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا سەرۆکی هەڕێم وتویەتی "داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین دوور لە توندوتیژی، پێکەوە کار بكهن بۆ دانانی میکانیزمی ڕوون بۆ جێبەجێکردنی ئەم مەرسوومە، دووپاتی دهكهینهوه كه ههرێمی كوردستان بۆ ههموو هاوكارییهك لهپێناو ئاشتی و سهقامگیریدا ئامادهیه".
شەوی ڕابردوو ئەحمەد شەرع مەرسوومێکی لە بارەی کورد لە سوریا ڕاگەیاند، ئەو کارەی سەرۆکی کاتی سوریا کاردانەوەی ناوخۆیی لە کوردستاندا بەدواداهات، بەوەی مافی کورد دەبێت لە دەستوردا جێگیر بکرێت نەک بە مەرسووم و کورد خۆی بەشداربێت لە نووسینەوەی.