کۆبونەوەی مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی و تۆم باراک کۆتایی هات

‌وێنەیەک لە کۆبونەوەی مەسعود بارزانی و تۆم باراک

دوای کۆبونەوەی مەسعود بارزانی بە جیا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی و تۆم باراک، سێ قۆڵی کۆبونەوە و کەمێک بەر لە ئێستا کۆبونەوەکە کۆتایی پێهات  و چاوەڕێی بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە دەکرێت.

شەممە، ١٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، لە هەولێر، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا و باڵوێزی ئەمریکا لە تورکیا، لە بارەی دۆخی ئێستا ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا کۆبونەوە.

چاوەڕوان دەکرێت لە بارەی وردەکاری کۆبونەوەکەوە راگەیاندراوێک بڵاوبکرێتەوە.

نێردەی ئەمریکا لە سوریا لەگەڵ  مەسرور بارزانیش کۆبۆەوە لەو بارەیەوە سەرۆکی حکومەت دەڵێت "خۆشحاڵم بە دیدارم لەگەڵ بەڕێز باڵیۆز تۆم باراک،گفتوگۆمان لەبارەی بارودۆخی گشتیی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و وڵاتانی دراوسێ کرد".




PM:06:37:17/01/2026