ئیدارەی خۆسەر: مافی کورد بە مەرسومی کاتی ناپارێزرێت و دەبێت لە دەستوردا جێگیر بکرێت

ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە یەکەم کاردانەوەیدا بەرامبەر مەرسومەکەی ئەحمەد شەرع سەبارەت بە مافەکانی گەلی کورد، ڕایگەیاند کە مافەکان پێویستیان بە گەرەنتی دەستوریی هەمیشەیی هەیە نەک بڕیاری کاتی.

ئیدارەی خۆسەر جەخت دەکاتەوە، مافە نەتەوەیی و دیموکراسییەکان بە "مەرسومی کاتی" ناپارێزرێن، بەڵکو دەبێت لە دەستورێکی هەمیشەییدا بچەسپێنرێن کە گوزارشت لە ئیرادەی هەموو پێکهاتەکان بکات.

ئاماژە بەوە کراوە کە هیچ بڕیارێک نابێتە گەرەنتی ڕاستەقینە ئەگەر لە چوارچێوەی دەستورێکی گشتگیردا نەبێت کە دان بە مافی هەموواندا بنێت.

ئیدارەی خۆسەر لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت'' ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی نیشتمانی گشتگیر لەنێوان هەموو لایەنەکاندا و نووسینەوەی دەستورێکی دیموکراسی و لامەرکەزی، چارەسەری کێشەکان دەکات.'' 




PM:08:23:17/01/2026