هێزەکانی سوریای دیموکرات، بە توندی ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە کە باس لە کۆنترۆڵکردنی شارۆچکەی مەنسوور لەلایەن سوپای سووریاوە دەکەن.
هەسەدە، دەکاتەوە کە ناوچەکە بە تەواوی لەژێر دەسەڵاتی شەڕڤانانی هەسەدەدایە و تەنیا هەوڵێکی شکشتخواردوو هەبووە بۆ نانەوەی پشێوی لە ڕێگەی هاندانی هەندێک گرووپی ناوخۆییەوە.
ئاماژەبەوەشکراوە، بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکە، هێزە ئەمنییەکان قەدەخەی هاتووچۆیان لە شارۆچکەی مەنسوور ڕاگەیاندووە.
هاوکات ئاشکرایان کرد کە سوپای سووریا بە گولـلەهاوەن ناوەندێکی ئاسایشی لە ناو شاری تەبقا کردووەتە ئامانج، بەڵام زیانەکان تەنیا مادی بوون و هێزەکان لەوێ لە ئامادەباشی تەواودان.
سەبارەت بەو فڕۆکەخانانەی کە ململانێیان لەسەرە، هەسەدە ڕایانگەیاند'' فڕۆکەخانەی سەربازیی تەبقا بە هیچ شێوەیەک نەکەوتووە و پارێزراوە."
تەنیا ئەوەیان پشتڕاست کردەوە کە فڕۆکەخانەی سەربازیی جەدعا کەوتووەتە دەست سوپای سووریا.
ئەمە لە کاتێکدایە، سوپای سوریا ڕایگەیاند'' هێزەکانیان شارۆچکەی مەنسوور کۆنتڕۆڵکردوە بەرەو پێشڕەوین.''