ئەمریکا بۆ دیمەشق: هێرشکردنە سەر کورد ڕاگرن

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا جەختی لەوە کردەوە، کورد بۆ ماوەیەکی زۆرە خەبات بۆ داهاتوویەکی گەشتر لە سوریا دەکەن و لەو پێناوەدا قوربانی گەورەیان داوە.

ئەنجومەنەکە بە ڕاشکاوی کورد وەک هاوپەیمانێکی بەهێز و متمانەپێکراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا پێناسە دەکات.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هۆشداری دەدرێتە سەرۆکی سوریا کە پێویستە دەستبەجێ لە شەڕکردن دژی گەلی کورد بوەستێت و ڕێز لەو دەستکەوتانە بگرێت کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەواندا بەدیهاتوون.

کۆنگرێس پێیوایە هێرشکردنە سەر کوردەکان تەنها دەبێتە هۆی تێکدانی زیاتری سەقامگیری و دوورکەوتنەوە لە چارەسەری سیاسی

 داوا لە ئەحمەد شەرع  دەکات کە لەبری هەڵبژاردنی ڕێگەی سەربازی و توندوتیژی هەوڵ بدات شوێن پێی کوردەکان بکەوێت بۆ ئاوەدانکردنەوە و باشترکردنی دۆخی سوریا. 





PM:11:33:17/01/2026