کەشناسی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخزت لە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکاتەوە و دەڵێت" بەفر وبارن بارین دەستپیدەکاتەوە".
ئەمڕۆ یەک شەممە کەشی ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆ سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک کاریگەری شەپۆڵێکی باران بارین و بەفر بارین دەست پێدەکات لە دوای نیوەڕۆ و ئێوارە کاریگەری ئەم شەپۆڵە دەگاتە سەرجەمی ناوچەکەمان .شێوازی دابارین هەندێ کات نمە بارانی پچڕ پچڕ و بارانی مامناوەند بەفر بارینیش لە ناوچە سنووریەکان و شاخاوییە بەرزەکان دەبێت لە هەندێ کاتدا.
ئاماژەی بەوەشدا کە پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (١-٣) پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ
هەولێر : ٩ پلەی سیلیزی
پیرمام : ٦ پلەی سیلیزی
سۆران : ٥ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ١ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٨ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : ٩ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٨ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٩ پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ٨ پلەی سیلیزی
ئاشکراشی کردووە کە سبەى دوو شەممە کاریگەری شەپۆڵی باران بارین لەسەر سەرجەمی ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت بە شێوەی نمە باران لە هەندێ کاتدا لەگەڵ بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بە شێوەی پچڕ پچڕ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ٧ پلەی سیلیزی
پیرمام : ٣ پلەی سیلیزی
سۆران : ٥ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ١ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٦ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٧ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :٦ پلەی سیلیزی
دهۆک :٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٦ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٧ پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ٨ پلەی سیلیزی
ئەوەشی خستەڕوو کە لەگەڵ کاریگەری ئەم شەپۆڵەی روو لە ناوچەکەمان دەکات پلەکانی گەرما بە چەند پلەیەک نزم دەکاتەوە بە تایبەت لە ڕۆژی سێ شەممە و چوارشەممە ئەگەری دروست بوونی دیاردەی شەختە دەبێت لە کاتەکانی بەرەبەیان.