بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاشکرای دەکات کە زیاتر لە ١٠٠هەزار چەکداری سوریا و تورکیا و داعش شەڕی کورد دەکەن و دەیانەوێت شەڕەکە فراوان بکەن و دەڵێت" بە دەیان کاروانی بەکرێگیراوانی شەرعمان کردە ئامانج".
فەرهاد شامی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە ڕایگەیاند" حکومەتی ڕاگوزەریی سوریا شەڕیان ڕاگەیاندوە و هێزەکانیان نزیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەنەوە و ١٠٠ هەزار چەکداری سوریا وتورکیا و داعش بۆ شەڕەکە نێردراون".
ئاماژەی بەوەشکرد، گەلی ئێمە ئێستا لەبەردەم مەترسیی کۆمەڵکوژکردندایە و پێویستە لایەنی پەیوەندیدار و وڵاتانی نێودەوڵەتی ڕۆڵی خۆیان ببینن لە ڕاگرتنی پێشێلکارییەکان.
وتیشی حکومەتی ڕاگوزەر و هێزەکانیان دەیانەوێت شەڕەکە فراوان بکەن و بە هەموو توانایانەوە شەڕڤانان بەئامانجدەگرن، بۆیە پێویستە گەلی کورد لەسەرپێ بێت و بە بەرۆخدان ڕووبەڕوویان ببێتەوە.
شامی ئەوەشی خستەڕوو کە " بە دەیان کاروانی بەکرێگیراوانی شەرعیان کردووەتە ئامانج".