مەسعود بارزانی: دەرچوونی مەرسوومی سەرۆكی سوریا دروستە

‌مەسعود بارزانی- سەرۆکی پارتی

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، راگەیاندراوێکی لە بارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و  کۆبونەوەکەی ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا و فەرماندەی گشتی هەسەدە، بڵاوکردەوە.

یەک شەممە، ١٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی ڕایگەیاند "هیوادارین بە زووترین كات ئەو شەڕ و ئاڵۆزی و گرژییانە ڕابگیرێن كە ئێستا لەنێوان هێزەكانی حكوومەتی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات لە ئارادایە و هەموو لایەك بۆ ئەو ڕێككەوتنانە بگەڕێنەوە كە پێشتر بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و گەییشتن بە سەقامگیری لەنێوان لایەنەكانی سووریا بەستراون".

"دەرچوونی مەرسوومی سەرۆكی سووریا لەبارەی مافەكانی كورد بە هەنگاوێكی ئیجابی و ئاراستەی دروست دەزانین و  هیوادارین ببێتە زەمینەیەك بۆ ئەوەی بە ڕەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەوڵەمەند بکرێت و بە شێوەیەکی یاسایی و دەستوری، گەرەنتیی مافەكانی گەلی كوردی لەسەر بنیات بنرێت"، سەرۆکی پارتی وا دەڵێت.

دوێنێ (١٧ کانوونی دووەم) لە هەولێر کۆبونەوەیەک لە نێوان سەرۆکی پارتی، مەسعود بارزانی، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە، تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا لە سوریا و باڵێوز لە تورکیا، لە بارەی دۆخی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا بەڕێوەچوو. 




PM:03:05:18/01/2026