بەرپرسی پەیوەندیەکانی ئەنجومەنی سوریای دیموکرای (مەسەدە) لە لێدوانێکدا باسی دۆخی ڕەقە و تەبقەی کرد کە مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی دروست بووە.
یەک شەممە، ١٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، عەبدولوەهاب خەلیل، بەرپرسی پەیوەندیەکانی مەسەدە ڕایگەیاند "تا ئێستا شەڕ لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەکدارانی سەر بە دیمەشق بەردەوامە لە شاری ڕەقە و لە دێرەزوریش هۆزە عەرەبەکان بنکە و بارەگاکانی هەسەدە دەکەن ئامانج".
عەبدولوەهاب خەلیل وتی " کێشەکان بە ڕێگای سەربازی چارەسەر ناکرێن و هەسەدە خوازیاری دیالۆگ و چارەسەری ئاشتییانەیە بۆ کۆتاییهێنان بەم گرژییانە".
ئەو بەرپرسەی مەسەدە ئاماژەی بە مەترسی چەکدارە زیندانییەکانی داعش کرد "کە مەترسیەکی گەورەن"، وە دەڵێت ئەگەر دۆخەکە بەم شێوازە بەردەوام بێت "کارەساتی گەورەی مرۆیی لێ دەکەوێتەوە".
لە ٦ کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، گروپە چەکدارەکانی سەر بەشەرع هێرشیان بۆ سەر ئەو ناوچانە دەست پێکردوە کە لە باکور و خۆرهەڵاتی سوریا لە ژێر دەسەڵاتی هەسەدەن وەک، حەلەب، بەنداوی تشرین، دێرحافز، تەبقا، ڕەقا، دێرەزوور