ئەحمەد شەرع: ئاگربەست و وەستانی شەڕ رادەگەیەنم

‌ئەرشیف

سەرۆکی کاتی سوریا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەسەر دۆخی ئێستای شەڕ لە ناوچەکەدا قسەیکرد و رایگەیاند "دۆخەکە هێور دەکەینەوە و سەرجەم کێشەکان لەگەڵ هەسەدە چارەسەر دەکەین و کۆبونەوەمان لەگەڵ مەزڵوم عەبدی کەوتە سبەینێوە".

یەک شەممە، ١٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریا ڕایگەیاند "بڕیاربوو ئەمڕۆ لەگەڵ مەزڵوم عەبدی کۆبینەوە، بەڵام بە هۆی خراپی کەشوهەواوە کۆبونەوەکە نەکراوە"، و داوا لە چەکدارانی هۆزەکان دەکات "دان بەخۆیاندا بگرن".

سەرۆکی کاتی سوریا بە ڕۆژنامەوانانی ووت "هەوڵی جێبەجێکردنی بەشێک لە ڕیکەوتنی ١٠ ئازار دەدەین و دەبێت دەسەڵاتی دەوڵەت بگاتە هەموو پارێزگاکان، بەڵام لەبەر هەستیاری ڕۆڵەکانی ئەو پارێزگایانە بۆ بەڕیوەبردنی کارەکان دادەنێین".

بە پێی قسەکانی ئەحمەد شەرع "جەخت لە بونیاتنانەوەی سوریا بە بەشداری سەرجەم پێکهاتەکان" دەکەنەوە.

هەر ئەمڕۆ تۆم باران، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا و باڵیۆز لە تورکیا لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبۆوە،  لە هەمان کاتدا ڕۆناهی تیڤی بڵاویکردەوە کە پەیوەندیەکی تەلەفونی لە نێوان مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە و ئەحمەد شەرع ئەنجامدراوە و بە مەبەستی "گفتوگۆکردن لەسەر ئاگربەست".

لە ٦ کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، گروپە چەکدارەکانی سەر بەشەرع هێرشیان بۆ سەر ئەو ناوچانە دەست پێکردوە کە لە باکور و خۆرهەڵاتی سوریا لە ژێر دەسەڵاتی هەسەدەن وەک، حەلەب، بەنداوی تشرین، دێرحافز، تەبقا، ڕەقا، دێرەزوور.




PM:07:05:18/01/2026