ئەحمەد شەرع ناوی ئەو لایەنانە ئاشکرادەکات کە ڕۆڵیان هەبوو لە ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق
ئەحمەد شەرع ڕایگەیاند'' ئەم ڕێککەوتنە وەرچەرخانێکی گەورەیە بۆ داهاتووی وڵات و کۆتاییهێنان بە ساڵانێک لە دابەشکاری.''
ئەحمەد شەرع لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە بەشێکی زۆری سەرکردە و دەوڵەتانی کاریگەر ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە لە نزیککردنەوەی دیدگاکان و گەیشتن بەم ڕێککەوتنە، و سوپاسی تایبەتی ئاراستەی ئەم لایەنانە کرد:
لەوانە هەر یەک لە دۆناڵد ترەمپ و تۆم باراک کە لە چوارچێوەی پاڵپشتییە بەردەوامەکانیان و پلانی ئاشتی ئەمریکا بۆ ناوچەکە.
هەروەها، مەسعود بارزانیش، ڕۆڵی نێوەندگیری هەبوو لە نێوان کورد و حکومەتی سوریا، هەریەک لە ئیمانوێڵ ماکرۆن و شێخ محەمەد بن تەمیم ڕۆڵیان هەبوو لە رێککەوتنەکە.
هاوکات، وڵاتانی تورکیا و ئوردن بەهەمان شێوە ڕۆڵیان هەبوو بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.