وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا پێشوازی لە "ڕێککەوتنی ئاگربەست و یەکگرتنی سەرتاسەری" لە نێوان هەسەدە و سوپای سوریا کرد.
وەزارەتەکە دەڵێت” تورکیا هیواخوازە ئەم هەنگاوە ببێتە دەستپێکێکی خێرا بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا، کە ساڵانێکی درێژە بەدەست ناسەقامگیرییەوە دەناڵێنێت.”
ئاماژە بەوە کراوە کە سووریا لە ئێستادا لە "قۆناغێکی چارەنووسساز" دایە، چارەسەری ڕاستەقینەی قەیرانی سووریا تەنها لە ڕێگەی یەکڕیزی و یەکگرتنەوە بەدی دێت، نەک دابەشبوونی وڵاتەکە.
لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا، تورکیا پابەندبوونی خۆی بە پشتیوانیکردنی حکومەتی سووریا دووپات کردەوە، بەتایبەت لە بوارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دەستپێکردنی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی وڵات.