شەڕ و پێکدادان لە ڕەققە دەستپێدەکاتەوە

 ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی کانونی دووەم، بارودۆخی ئەمنی لە شاری ڕەققە گرژی تێکەوت و شەڕ و پێکدادان لەنێوان گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سوریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕوویدا.

بەپێی سەرچاوەکان، گروپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق هێرشیان کردووەتە سەر چەند خاڵێکی پشكنینی هێزەکانی هەسەدە لەناو شاری ڕەققە. لە بەرامبەردا، شەڕڤانانی هەسەدە بە توندی وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە و ڕێگرییان لە پێشڕەویی ئەو گروپانە کردووە.

تائێستا دەنگی تەقە و پێکدادان لە چەند ناوچەیەکی شارەکە دەبیسترێت، ئەم گرژییە لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێککەوتن ڕاگەیەندرا.

تائێستا ئاماری فەرمی لەسەر زیانە گیانی و ماددییەکان بڵاو نەکراوەتەوە. هەروەها، سەرۆکی کاتی سوریا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەسەر دۆخی ئێستای شەڕ لە ناوچەکەدا قسەیکرد و رایگەیاند "دۆخەکە هێور دەکەینەوە و سەرجەم کێشەکان لەگەڵ هەسەدە چارەسەر دەکەین و کۆبونەوەمان لەگەڵ مەزڵوم عەبدی کەوتە سبەینێوە".




PM:11:59:18/01/2026