بومەلەرزەزانی هەرێم زانیاری لە بارەی بومەلەرزەکەی دهۆکەوە بڵاوکردەوە

‌وێنەی چەقی بومەلەرزەکە، بەڕێوبەرایییەکە بڵاوی کردوەتەوە

ئەم بەیانیە لە پارێزگای دهۆک هاوڵاتیان هەستیان بە بومەلەرزە کرد، بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم دەڵیت "گوڕی بومەلەرزەکە ٣.٦ پلەی ڕێختەر بوە".

دوو شەممە، ١٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند "کاتژمێر ٧:٤٨:٥٢ چرکە، بومەلەرزیەک پارێزگای دهۆکی هەژاندوە، چەقی بومەلەرزەکە ٤.٦ کم لە سەنتەری شاردا  بوە و بە قوڵی ١٢ کم و بە پلەی ڕێختەری ٣.٦".

بە پێی زانیارییەکان بومەلەرزەکە هیچ زیانێکی نەبوە و تەنها ترسی لای ئەو هاوڵاتیانە بەجێ هێشتوە کە هەستیان پێکردوە و بەخەبەربوون. 




AM:10:07:19/01/2026