بەڕێوبەرایەتی کەشناسی وبومەلەرزەزانی کەشی پێشبینیکرای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و "لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە باران بارین و بەفربارین دەست پێ دەکاتەوە".
دوو شەممە، ١٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند ئەمڕۆ "ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ کاریگەری ئەو شەپۆلەی ڕووی لە ناوچەکەمان کردووە دووبارە چالاک دەبێتەوە باران بارین لە سەر ناوچە جیاجیاکان بە شێوەی نمە باران دەست پێدەکاتەوە لەگەڵ بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاویە بەرزەکان".
پێشبینییەکان بۆ ئەمڕۆ و سبەی بەم شێوازەیە:
دوو شەممە ١٩-١-٢٠٢٦
خێرای با / لەسەر خۆ-مامناوەند (١٠-٢٠) کم/ک هەندێ کات دەگاتە سەرووی ٢٠ کم لە کاتژمێرێکدا .
ئاراستەی با / باکووری ڕۆژهەڵات
مەودای بینین / ٧-٨ کم دەبێت
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (٢-٤) پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ
هەولێر : ١٠ پلەی سیلیزی
پیرمام : ٧ پلەی سیلیزی
سۆران : ٥ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: -٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٨ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : ٩ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٨ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ١٠ پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ٨ پلەی سیلیزی
سبەی سێ شەممە ٢٠-١-٢٠٢٦
کەش/ باران بارین لە کاتەکانی بەرەبەیان لەسەر زۆربەی ناوچەکەمان کۆتای دێت و ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە جگە لە بەشێک لە سنووری پارێزگای( سلێمانی وهەڵەبجە ) کەمێک دابارینی دەبێت، پاشان لە کاتەکانی نیوەڕۆ بە گشتی کاریگەری ئەم شەپۆڵە کۆتای دێت ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت.
خێرای با / لەسەرخۆ-مامناوەند (٥-١٥) کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری ڕۆژهەڵات
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (٢-٤) پلەی سیلیزی بە تایبەت نزمترین پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە .
مەودای بینین / (٧-٩) کم لە کاتی تەم بۆ کەمتر لە ٢ کم .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ٧ پلەی سیلیزی
پیرمام :٤پلەی سیلیزی
سۆران : ٤ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : -٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٥ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٧ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :٦ پلەی سیلیزی
دهۆک :٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٧ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٨ پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ٨ پلەی سیلیزی
تێبینی /لەگەڵ کاریگەری ئەم شەپۆڵە ئەم شەو پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە کاریگەری ئەم نزم بوونەوەیە سبەی زیاتر دەبێت .