"پێنج ته‌رمی داعش جێماو دوو هه‌مه‌ریش سووتان"

جێگری سه‌رپه‌رشتیاری قۆڵی گوێر، ئاراس حەسۆ میرخان ڕایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ لە قۆڵی گوێڕ پێشمەرگە قارەمانەکان بەرپەرچی تیرۆریستانی داعشیان داوەتەوە؛ تیرۆریستان پێنج تەرمیان لێ بەجێ ماوە و، دوو هەمەریشیان سووتاوە."

(ئاراس حەسۆ میرخان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووه‌:سەعات چواری ئێوارە تیرۆریستانی داعش لە قۆڵی گوێڕ لە نزیک ناوچەی سوڵتان عەبدوڵڵا و وادی غەرام، ھێرشیان بۆ هێزی پیشمەرگەی کوردستان هێنا، بەڵام ھەر زوو ھێزی پێشمەرگە لێیان هاتنە دەست و، تێکیان شکاندنەوە و، زیانی زۆریشیان پێ گەیاندن."

ئاراس حەسۆ میرخان وتیشی " داعش کوژراویان گەلێک زۆر بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی شەومان بەسەردا داهات، نەمانزانی چەندن."




PM:10:17:27/12/2014