پارێزگاری سلێمانی بە هۆی نزمبونەوەی پلەکانی گەرماوە دەڵێت "لە پێناوی پاراستنی سەلامەتیی و تەندروستیی گشتییدا، بڕیارماندا سبەی ٢٠ و دووسبەی ٢١ ئەم مانگە، لە هەموو خوێندنگە و ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی، دەوام رابگیرێت".
دوو شەممە، ١٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند "لەسەر بنەمای راپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دوای راوێژکردن بە فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و بەڕێوەبەرێتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی و یەکە کارگێڕییەکان، بەهۆی دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما لە سنووری پارێزگای سلێمانی" بڕیاری راگرتنی دەوامیان داوە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردۆتەوە کە شەپۆلێکی بارینی باران و بەفر لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەست پێدەکات و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن.