نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی یەکەوە ئاشکرا دەکرێت

دارایی عێراق ئامادەکاری بۆ تەمویلی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ تەواوکرد و لە هەرێمیش لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت.

یادگار جەبار، بەرپرسی بایۆمەتری لە سلێمانی بە میدیای پارتی ڕایگەیاند" چاوەڕوانین لەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ لە ڕێگەی سیستەمی (پەیرۆڵ) ئامادە بکرێت".

 ئەوەشی خستە ڕوو: دەتوانرێت لە چەند رۆژێكدا لیستی مووچەی مانگی یەك ئامادە بكرێت.

هاوکات بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق تەمویلی مووچەی مانگی یەکی بۆ وەزارەتەکانی عێراق ئامادە کرد و چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ ناردنی لیستی مووچە لەلایەن دارایی هەرێم و رەوانەکردنی ١٢٠ ملیار دینارەکە، مووچەی مانگی یەکی هەرێمیش خەرج بکرێت.



PM:01:49:19/01/2026