سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ئاماری پێشێلکاریی دژی ڕۆژنامەنووسانی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ٢٣ حاڵه‌ت له دژی ٤٥ رۆژنامه‌نووس و یەک ده‌زگای میدیایی تۆمار کراوە.
بۆردی داكۆكی له ئازادی و مافی رۆژنامه‌نووسان راپۆرتی ٣٤ ـه‌مینی خۆی بڵاوكرده‌وه له‌باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، بۆردی داكۆكی له‌ئازادی و مافی رۆژنامه‌نووسان، ڕاپۆرتی ژماره ٣٤ی تۆماری پێشێلكاری و مافی رۆژنامه‌نووسانی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بڵاوكرده‌وه.
ئازاد حه‌مه ئەمین، نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان‌و هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی بۆردی داكۆكی‌و كاروان ئه‌نوه‌ر و سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم‌و گۆران جه‌لال ئه‌ندامانی بۆرد‌و حوسامه‌دین سه‌رداری، راویژكاری یاسایی ئه‌نجومه‌ن، له باره‌گای ئه‌نجومه‌ندا، كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی بۆ راگه‌یاندنی راپۆرتی ژماره ٣٤ی تۆماری پێشێلكاری‌و مافی رۆژنامه‌نووسانی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ ، ساز كرد‌و تیایدا ئاماژه به ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه كرا.
راپۆرتی ژماره ٣٤ی بۆردی داكۆكی، پێشێلكارییه‌كانی له‌هه‌رێمی كوردستان‌و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم‌و پێشێلكارییه‌كانی حكومه‌تی ئیتحادی و سوپا‌و حه‌شدی شه‌عبی، له‌دژی رۆژنامه‌نووسان به‌وردی له‌خۆده‌گرێت، كه بریتیه له ٢٣ حاڵه‌تی پێشێلكاری له دژی ٤٥ رۆژنامه‌نووس‌و ١ ده‌زگای میدیایی، بەپێی ڕاپۆرتەکە "مه‌ترسیدارترین جۆری پێشێلکارییەکان بریتی بوو له ته‌قه‌كردن له میدیاكارێك له سلێمانی بەناوی ھێمن مامەند، و زۆرترین جۆری پێشێلكاری بریتی بوو له رێگری كردن له‌رووماڵی رووداوه‌كان.
له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه كرا، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ناوی لیژنه‌ی داكۆكی گۆڕیوه بۆ بۆردی داكۆكی، رۆژنامه‌نووسان مافی خۆیانه وه‌ك هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك‌و پیشه‌یه‌كی دیكه، حکومەت پارچه زه‌وی نیشته‌جێبوونیان پێبدات، له‌هه‌مانكاتدا، راپۆرتی پێشێلكاری راسپارده‌ی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ تۆماركردوه كه له‌كاتی كارابوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، چه‌ند یاسایه‌ك پێویسته هه‌موار بكرێته‌وه‌و هه‌ندێك بڕیاریش ده‌ربچن كه خزمه‌تی پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی و ئازادی میدیا له‌كوردستان بكات.
دەقی راپۆرتە:
https://www.kurdjs.com/.../%D8%B1%D8%A7%D9%BE%DB%86%D8%B1...