وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند'' هەڵەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی غازی سروشتیدا ڕوویداوە و بەهۆیەوە سەعاتەکانی پێدانی کارەبا لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی کەمبووەتەوە".
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" هەڵەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی غازی سروشتیدا ڕوویداوە و بەهۆیەوە سەعاتەکانی پێدانی کارەبا لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی کەمبووەتەوە".
لە ڕاگەیەندراوێکدا ، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە" کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی غازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕوویداوە، بەهۆیەوە کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی پچڕان".
لە بەیاننامەکەدا ڕوونی کردەوە کە "هەڵەکە بە شێوەیەکی کاتی کاریگەری لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەبووە"، لە هەمان کاتدا پشتڕاستی کردەوە کە "تیمە تەکنیکی و ئەندازیارییەکانی وەزارەت دەستیان بە کارەکانیان کردووە بۆ چارەسەرکردنی هەڵەکە."
وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو: "لەماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا کارمەندانی پسپۆڕ چارەسەری کێشەکە دەکەن و هیوادارە هەر کە کاری چاککردنەوە تەواو بوو ئامێرەکان بگەڕێنەوە باری ئاسایی خۆیان".