دۆناڵد ترەمپ لەبارەی کوردەوە پەیوەندی بە ئەحمەد شەرعەوە دەکات

سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا ڕایگەیاند'' ئەحمەد شەرع، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامداوە، لەو پەیوەندییەدا دواین پێشهاتەکانی سووریا تاوتوێ کراون و هەردوولا تێڕوانینی هاوبەشیان بۆ سووریایەکی بەهێز و یەکگرتوو دەربڕیوە.''

هەریەک لە ترەمپ و شەرع، جەختیان لە "پێویستیی دەستەبەرکردنی مافەکان و پاراستنی گەلی کورد" کردووەتەوە، بە مەرجێک ئەو مافانە لە چوارچێوەی دەوڵەتی سووریادا بن.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکەدا، هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر گرنگیی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا و سەربەخۆییەکەی. هەروەها دووپاتیان کردەوە کە هاوکارییەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی "داعش" و کۆتاییهێنان بە هەڕەشەکانی بەردەوام دەبێت، تاوەکو سەقامگیریی تەواو لە ناوچەکە بەدی دێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، تا ئێستا نووسینگەی ڕاگەیاندی دۆناڵد ترەمپ هیچ شتێکی لە بارەی ئەو پەیوەندییە بلاونەکردەوەتەوە. 




PM:11:36:19/01/2026