فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ڕاگەیێندراوێکی بەپەلەدا، بانگەوازی بۆ سەرجەم گەنجانی کورد (کوڕان و کچان) لە ڕۆژئاوا، باکوور، باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تاراوگە ڕاگەیاند.
هەسەدە داوای لێکردن سنوورەکانی داگیرکەران تێکبشکێنن و پەیوەندی بە ڕیزەکانی بەرگرییەوە بکەن، و جەختی کردەوە کە ئەمڕۆ ڕۆژی کەرامەت و بەرپرسیارێتیی مێژووییە.
هەسەدە لە پەیامەکەیدا هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی ئەحمەد شەرعی بە "دڕندانە" وەسف کرد، فەرماندەیی هەسەدە یادی بەرخۆدانی کۆبانێی لە ساڵی ٢٠١٤ کردەوە و هۆشداری دا کە ئەمجارەش شارەکانیان لە دێرکەوە تا حەسەکە و کۆبانێ، دەکەنە "گۆڕستان بۆ نەوەکانی داعش" و ئەو هێزانەی تورکیا ئاراستەیان دەکات.
ئەم بانگەوازە لە کاتێکدایە کە هەسەدە بە فەرمی ڕایگەیاند'' کۆنترۆڵی زیندانی "شەدادی" لە باشووری حەسەکە لەدەستداوە و بەهۆی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشقەوە، "هەزاران چەکداری داعش" ئازاد کراون.''