مەسەدە زەنگی مەترسی لێدەدات، کۆبانێ لەبەردەم هەڕەشەی جینۆسایدایە

ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) هۆشدارییەکی توند و بەپەلە دەربارەی دۆخی شاری کۆبانێ بڵاو دەکاتەوە. 

مەسەدە ڕایدەگەیەنێت کە چەکدارە توندڕەوەکانی سەر بە حکوومەتی کاتی سووریا، هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ و مەترسیداریان لەسەر شاری کۆبانێ دروست کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەم هێرشانە بە ئاشکرا گەلی کورد و هێزە بەرگریکارەکانی ناوچەکە دەکەنە ئامانج. 

مەسەدە بیری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەخاتەوە کە ئەم هێزانەی ئێستا هێرشیان دەکرێتە سەر، هەمان ئەو هێزانەن کە لە ڕیزی پێشەوەی شەڕی دژی تیرۆردا بوون و ڕۆڵی سەرەکی و یەکلاکەرەوەیان هەبوو لە تێکشکاندنی ئەفسانەی داعش و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و هەموو جیهان.

ئاماژە بەوە دەکات کە ناوچەکە ئێستا شایەتی پەرەسەندنێکی مەترسیدارە، چونکە ئەو گرووپانەی هێرشەکان ئەنجام دەدەن، لەژێر چەتری "حکوومەتی کاتی"ی سووریادا کاردەکەن و هەڕەشەی جینۆسایدن بۆ سەر کورد و کۆبانێ.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، مەسەدە داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بۆ ئەوەی دەستبەجێ سنوورێک بۆ ئەم هێرش و پێشێلکارییانە دابنێن. هۆشداریش دەدات کە بەردەوامی ئەم دۆخە نەک هەر دەبێتە هۆی تێکدانی سەقامگیری، بەڵکو دەرفەت بۆ دووبارە سەرهەڵدانەوەی مەترسییەکانی تیرۆ. 




AM:09:23:20/01/2026