به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی رایگه‌یاند'' ئه‌مڕۆ دابارینی به‌فر و باران له‌ناوچه جیاجیاكان به‌رده‌وام ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش نزمده‌بنه‌وه و نزمترین پله‌ش له حاجی ئۆمه‌ران ٧ پله خوار سفر پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.''
كه‌شناسی، بڵاویکردەوە'' ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان له ناوه‌ڕاست و باكوری هه‌رێم ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێت، به‌ڵام له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ دابارینی به‌فر و بارانی پچڕ پچڕ تا كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ پاشان كۆتایی دێت، پله‌كانی گه‌رماش به رێژه‌ی ٣-٥ پله‌ی سیلیزی به‌راورد به‌تۆماركراوه‌كانی دوێنێ نزمده‌بنه‌وه.''
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت له ناوچه شاخاوییه‌كان نیمچه هه‌ورده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش نزمترین پله‌كانی گه‌رمی كه‌مێك به‌رزده‌بنه‌وه، به‌ڵام به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما به ٢-٣ پله‌ی سیلیزی به‌رزترده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی؛
هه‌ولێر : ٩ پله‌ی سیلیزی
پیرمام :٤ پله‌ی سیلیزی
سۆران : ٤ پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : -٣ پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : ٧ پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ: ٨ پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه :٧ پله‌ی سیلیزی
دهۆك :٦ پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : ٧ پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : ٨ پله‌ی سیلیزی
ئاكرێ : ٨ پله‌ی سیلیزی