بافڵ تاڵەبانی: ئەوەی لە ڕۆژئاوا دەگوزەرێت قبوڵکراو نییە و دەبێت ئەمریکا بێتە دەنگ

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامێکی تونددا سەبارەت بە بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان، داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی دەکات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی داوا دەکات ئەو کردەوە بەربەرییانەی بەرامبەر بە گەلی کورد دەکرێن دەبێت دەستبەجێ بووەستێنرێن.

ئاماژەی بەوە کردووە کە گەلی کورد بەرامبەر بەم دۆخە بێدەنگ نابێت و چاوپۆشی ناکات. ڕاشیگەیاند'' ئێمە بە توندی سەرکۆنەی ئەم کردەوانە دەکەین کە بەرامبەر بە گەلی کورد ئەنجام دەدرێن، ئەوەی لە سووریا و ڕۆژئاوا دەگوزەرێت مایەی قبوڵ نییە."

تاڵەبانی باسی لە ڕۆڵی ڕۆژئاوای کوردستان کرد لە تێکشکاندنی تیرۆر و وتی" ڕۆژئاوا هەزاران کوڕ و کچی خۆی لەدەستدا لە شەڕی دژی داعشدا و بەرگریی لە جیهان کرد، لە بەرامبەریشدا باجێکی گەورەیدا." 

جەختیشی کردەوە کە کوردانی ڕۆژئاوا شایەنی ڕێز و کەرامەت و پاراستنی ڕاستەقینەن نەک هێرش و دەربەدەری.




PM:01:04:20/01/2026