سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت "به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه له به‌رده‌وامیی پێكدادان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی سوپای سوریا و هه‌سه‌ده ده‌ڕوانین، به‌رده‌وامیی شه‌ڕ و پێكدادان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی له‌سه‌ر ئارامی و سه‌قامگیریی سوریا و ناوچه‌كه به‌گشتی دروست ده‌كات و مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌هێنێته‌وه ئاراوه".
سێ شەممە، ٢٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی ئاڵۆزییه‌كانه‌وه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایه‌نه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا له په‌یوه‌ندیداین بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ و پێكدادان و گرتنه‌به‌ری گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی ئاشتییانه‌ی كێشه‌كاندا، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی، هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات".
سەرۆکی هەرێم داواکارییەک ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات "داوا له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین ئه‌ركی خۆی له پاراستنی سه‌قامگیری و ڕێگری له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش جێبه‌جێ بكات".
"دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئاماده‌ی پێشكه‌شكردنی هه‌موو هاوكاری و یارمه‌تییه‌كین به‌مه‌به‌ستی ڕاگرتنی شه‌ڕ و گه‌یشتن به ئاگربه‌ست و ڕێككه‌وتن"، نێچیرڤان بارزانی وا دەڵێت.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی جه‌خت دەکاتەوە "پێویسته مافی كورد و ته‌واوی پێكهاته‌كان له سوریا پارێزراوبن و له ده‌ستووری داهاتووی سووریادا مسۆگه‌ر بكرێت".