وەزارەتی بەرگری سوریا لە اگەیەنراوێکدا جەخت لەوەدەکاتەوە کە لە کاتژمێر ٨ی ئەمشەوەوە شەڕ بۆماوەی ٤ رۆژ رادەگیرێت.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە " ، ئەمەش وەک پابەندبوونێک بەو لێکتێگەیشتنانەی کە لەلایەن دەوڵەتی سووریاوە لەگەڵ هەسەدە ڕاگەیەندراون، و لەپێناو سەرخستنی ئەو هەوڵە نیشتمانییانەی کە دەدرێن.".
دەقی راگەیێندراوەکە:
وەزارەتی بەرگری
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ / ١ی شەعبانی ١٤٤٧ کۆچی
ڕاگەیەندراوێک سەبارەت بە ڕاگرتنی شەڕ بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ دوای ڕێککەوتنی نوێی نێوان دەوڵەتی سووریا و هەسەدە (قەسەدە)
ڕایدەگەیەنین کە تەقەکردن لە هەموو کەرتەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عەرەبی سووریا ڕادەگیرێت، ئەوەش لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ی (٨ی شەو)ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ەوە دەستپێدەکات.
ئەم بڕیارە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە بەرواری دەرچوونیەوە بەردەوام دەبێت، ئەمەش وەک پابەندبوونێک بەو لێکتێگەیشتنانەی کە لەلایەن دەوڵەتی سووریاوە لەگەڵ هەسەدە ڕاگەیەندراون، و لەپێناو سەرخستنی ئەو هەوڵە نیشتمانییانەی کە دەدرێن.
وەزارەتی بەرگری جەخت دەکاتەوە کە وەک قەڵغانی گەلی سووریا بە هەموو پێکهاتەکانییەوە دەمێنێتەوە، و هیچ هەوڵێک درێغی ناکات لەم پێناوەدا، بە شێوەیەک کە پارێزگاری لە ئاسایش و سەقامگیری و ڕەسەنایەتی کۆمەڵگەی سووریا بکات.