لە راگەیەنراوێکدا هێزەکانی سوریای دیموکرات لەبارەی راگرتنی شەڕ جەختی لەوە کردەوە کە پابەندن بە راگرتنی شەڕ و جێبەجێکردنی ئاگربەست بەگوێرەی ئەو لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ دیمەشق کراوە.
دەشڵێت" جەخت دەکەینەوە کە دەسپێشخەری بۆ هیچ کارێکی سەربازی ناکەین مەگەر هێزەکانمان لە داهاتوودا ڕووبەڕووی هەر هێرشێک ببنەوە".
دەقی راگەیەنراوەکە:
ئێمە پابەندبوونی تەواوی هێزەکانمان بە ڕاگرتنی شەڕ کە لەگەڵ حکوومەت لە دیمەشق لەسەری ڕێککەوتووین ڕادەگەیەنین.
جەخت دەکەینەوە کە دەسپێشخەری بۆ هیچ کارێکی سەربازی ناکەین مەگەر هێزەکانمان لە داهاتوودا ڕووبەڕووی هەر هێرشێک ببنەوە.
هەروەها جەخت لە کراوەییمان بەرامبەر ڕێڕەوە سیاسییەکان، چارەسەرە گفتوگۆییەکان و دیالۆگ دەکەینەوە.
ئامادەییمان بۆ هەنگاونان بەرەو جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی ١٨ی کانوونی دووەم نیشان دەدەین، بە شێوەیەک کە خزمەت بە هێورکردنەوەی دۆخەکە و سەقامگیری بکات.
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦