ئیدارەی سۆران بڕیاریدا، رۆژانی چوار شەممە و پێنچ شەممە بکرێنە پشوو لە تەواوی قەزای چۆمان، سیدەکان، مێرگەسۆر، رواندز و و خەلیفان.
ئیدارەی سۆران بڵاویكردۆتەوە، دوای راوێژ لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و وەزیری پەروەردە، بەهوی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ سەلامەتی هاووڵاتیان، بڕیارماندا رۆژانی چوار شەممە و پێنچ شەممە بکرێنە پشوو لە تەواوی قەزای چۆمان و سیدەکان و مێرگەسور لە گەڵ ئەو ناوچانەی قەزای رواندز و خەلیفان کە هاتووچۆی تیدا ئەستەم دەبێت.
ڕاشیگەیاندووە" پەروەردەی ئەو شوێنانە دوای ئاسایبونەوەی کەشوهەوا پێویستە بەرنامەیەک بۆ هەردوک پۆلی ٩ و ١٢ دابنێن لە رۆژانی شەممە بۆ قەرەبوکردنەوەی وانەکان".