سودانی و مەزڵوم عەبدی پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامدا



سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ مەزلوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجامداو  و جەختی لەسەر پتەوکردنی وتووێژ لەم قۆناغە گرینگەدا بە شێوەیەک کردەوە کە مافەکانی هەموو چین و توێژەکانی سوریا دەستەبەر بکات و یەکێتی و ئاسایشی وڵات بپارێزێت.

لە بەیاننامەیەکدا کە نووسینگەی سودانی ڕایگەیاند کە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ مەزلوم عەبدی قسەی کردووە و " پێشهاتەکانی سوریا، و ڕووداوە ئەمنییەکانی ئەم دواییە و لێکەوتەکانیان بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و دۆخی عێراق" تاوتوێ کردووە.

سودانی جەختی لە " پێویستی بەهێزکردنی دیالۆگ لەم قۆناخە گرینگەدا کردەوە بەشێوەیەک کە مافی سەرجەم چین و توێژەکانی گەلی سوریا زامن بکات و یەکڕیزی و ئاسایشی وڵات بپارێزێت و ڕێگری بکات لە هەڵاتنی تیرۆریستان لە زیندانەکان و تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری سوریا و عێراق و ئاسایشی گشتی ناوچەکە".




AM:12:00:21/01/2026