بە گوێرەی راگەیەنراوی هەسەدە دوو تەقینەوە شاری قامشلۆیان هەژاند. یەکەمیان بە درۆن و ئەوی دیکەش لە رێگەی شۆفێری ماتۆڕسکیلێک بوو.
رۆژی چوارشەممە ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە بڵاویکردەوە، هاوکات لەگەڵ هێرشێکی درۆنی بۆسەر گەڕەکی (عویجە) لە قامشلۆ، هێرشکارێکی خۆکوژ کە ماتۆڕسکیلی پێبوو، خۆی لەنێو گەراجی نەخۆشخانەی (دڵ و چاو) تەقاندەوە.
هەسەدە ئاشکراشی کردوە کە ، زیانەکان تەنیا مادی بوون و تاوەکو ئێستا هیچ بریندار و گیانلەدەستدانێکی سڤیل یان سەربازی تۆمار نەکراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە تەنیا چەند کاتژمێرێکە وەزارەتی بەرگریی سووریا و فەرماندەیی گشتیی هەسەدە لەسەر ئاگربەستێکی چوار رۆژە رێککەوتن.