نادیا موراد: پشتکردن لە کورد خیانەتێکی نوێیە کە ویژدانی مرۆڤایەتی دەهەژێنێت

نادیە موراد لە پۆستێکیدا سەبارەت بە باروودۆخی رۆژئاوای کوردستان هاتە دەنگ و دەڵێت" پشتکردن لە کورد خیانەتێکی نوێیە لە بانگەوازێکی کاریگەردا کە ویژدانی مرۆڤایەتی دەهەژێنێت".

نادیە موراد کچەچالاکوانیکوردیئێزیدیی رزگاربووی دەستی " داعش" کە لەساڵی ٢٠١٨ وەکوو یەکەم کورد لە مێژوودا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەرگرت لە پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) نووسیوێتی" نیگەرانم لە بێدەنگی نێودەوڵەتی سەبارەت بەوەی لە باکووری سووریا ڕووبەڕووی کورد دەبێتەوە و پێموایە جیهان پشتی تێکردوون دوای ئەوەی لە ڕیزەکانی پێشەوەی شەڕ دژی ڕێکخراوی داعش وەستا".


" هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتی بە هێزە کوردییەکان لە ڕۆژئاوا بەستبوو بۆ شەڕی هێزەکانی شەڕ، ئەمڕۆ، لە ساتێکی هەستیاردا، دەستبەرداری ئەو کەسانە دەبن کە بوونە سەری ڕمی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر".( موراد وای وت).

لە کۆتاییدا نادیە موراد دەشڵێت" ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە سووریا و ناوچەکە دەیکات تەنها ئاژاوەیەکی تراژیدییە، و خەڵکی بێتاوان هەن کە باجەکەی دەدەن".






AM:10:51:21/01/2026