مەسعود بارزانی گەیشتە ڤاتیکان و لەگەڵ پاپا و سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ مەسعود بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ڤاتیکان و بڕیارە لەگەڵ لویسی چواردەیەم، پاپای ڤاتیکان و پیترۆ پارۆلین، و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبێتەوە.

رۆژی چوارشەممە ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ میدیای پارتی رایگەیاند"لەسەر بانگهێشتی قەداسەتی پاپا، ئەمڕۆ مەسعود بارزانی لە ڤاتیکان دەبێت و لەگەڵ لویسی چواردەیەم، پاپای ڤاتیکان و دواتریش لەگەڵ پیترۆ پارۆلین، سه‌رۆكوه‌زیرانی ڤاتیكان کۆدەبێتەوە."

بە گوێرەی زانیارییەکانی میدیا پارتی مەسعود بارزانی جگە لەو دوو کۆبوونەوەیە، لەگەڵ ئەنتۆنیۆ تایانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیاش کۆدەبێتەوە.

لە سەردانەکەدا شاندێک یاوەریی مەسعود بارزانی دەکات کە پێکهاتووە لە ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، باڵیۆزی عێراق لە ڤاتیکان و رێزان حەمە ساڵح، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا.




AM:11:11:21/01/2026