کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لەوەدەکاتەوە کە شەودا شەختە وبەستن روودەدات و لە سبەی ئێوارەوەش شەپۆلێکی بەفر دەگاتە هەرێم.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەور لە شەودا وە دیاردەی شەختە و بەستن دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزترین پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ( ١ -٣ ) پلە بە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر ٧ پلەی سیلیزی
پیرمام ٣ پلەی سیلیزی
سۆران ٢ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران ٦- پلەی سیلیزی
سلێمانی ٤ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ ٤ پلەی سیلیزی
دهۆک ٤ پلەی سیلیزی
زاخۆ ٥ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٤ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٧ پلەی سیلیزی
کەشناسی ئاشکراشی کرد کە سبەی پێنج شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێـت لەگەڵ دروست بوونی شەختە لەکاتەکانی بەیانی وە لەئێوارەدا ئاسمان بۆ نیمچە هەورو لە شەودا بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ دەست پێ کردنی شەپۆلێکی بەفر بارین لەسەر ناوچەکەمان لە کاتەکانی شەودا سەرەتا لە ناوچەکانی باکوورو باشووری رۆژئاوای هەرێم پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ٩ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٥ پلەی سیلیزی
سۆران: ٤ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٣- پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٦ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٧ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٧ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٦ پلەی سیلیز
گەرمیان : ١٠ پلەی سیلیزی