هێزێکی دژە تیرۆری ( سلێمانی) کە هێزێکی تایبەتی مەشق پێکراوە ئەمریکییەکان گواستویانەتەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان ولە رۆژی سێشەمەوە لەوێ جێگیربوون.
بە پێێ زانیارییەکانی (سپی) ئەو هێزە بە ئامانجی هێشتنەوەی گیراوەکانی "داعش" لە زیندانەکانی رۆژئاوای کوردستان کە کەوتونەتە ناوچەی شەڕی نێوان هەسەدە و هێزەکانی شەرع براونەتە ئەوێ.
بڕیارە هێزەکانی ئەمریکا هێزێکی تری دژە تیرۆری(سلێمانی) بەهەمانشێوە بگوازێتەوە بۆ رۆژائاوای کوردستان.
بەهۆی هێرشەکانی هێزەکانی شەرع بۆسەر ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی هەسەدە بەهەزاران زیندانیانی چەکدارانی" "داعش" وخێزانەکانیان لەلایەن هێزەکانی ئەحمەد شەرع کارئاسانیان بۆکرا کە لە زیندانبەکان هەڵبێن.
بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی هاوپەیمانان لەسەروو هەمووشیانەوە ئەمریکا تا ئێستا متمانەی بە هێزەکانی شەرع نییە کە بتوانن چاوەدێری زیندانەکان بکەن و نەهێڵن هەڵبێن.
دوێنێشەو لە هەندیک تۆڕەکۆمەڵایەتی نزیک لە یەکێتی ڤیدیۆی هێزەکانی دژەتیرۆری(سلێمانی) بڵاوکرایەوە کە گەیشتونەتە رۆژئاوای کوردستان.