مەسعود بارزانی: داوای پشتیوانیم بۆ رۆژئاوای کوردستان لە پاپای ڤاتیکان کرد

 مەسعود بارزانی لە ڤاتیکان لەگەڵ پاپا لیۆی چواردەیەم کۆبووەو,. لە دیدارەکەدا هەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان بۆ ئەم دیدارە دەربڕی و وەک دەرفەتێک بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا لەسەر بابەتە گرنگەکانی ناوچەکە و جیهان لێکیان دایەوە.

 بارزانی سەبارەت بە ناوەڕۆکی داواکارییەکانی لە پاپا ڕایگەیاند'' داوایان لێکردووە بە هێزی مەعنەوی خۆی پشتیوانی لە گەلی کورد بکات، بەتایبەت لەم هەلومەرجە هەستیارەی ناوچەکەدا.''


لە لایەکی دیکەوە، شەوی سێشەممە بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریاوە پێگەیشت. جەختی لەوە کردەوە کە لەو پەیوەندییەدا داوای لێکردووە ڕێگری بکرێت لەوەی بارودۆخی ئێستای سووریا و ڕۆژئاوا بگۆڕێت بۆ شەڕی نێوان کورد و عەرەب.

هەر لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ڕۆما، مەسعود بارزانی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ تایانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە و کۆبوونەوەکەی بە "زۆر باش" وەسف کرد. لە تەوەری ئەمنیدا، بارزانی هۆشداری دا لە مەترسیی هەڵاتنی چەکدارانی داعش لە زیندانییەکانی سووریا و 



PM:06:51:21/01/2026