بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە، بە هۆی دابەزینی پلەی گەرما سبەی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن کردە پشووی فەرمی.
چوار شەممە، ٢١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە ڕایگەیاند "دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە و قایمقام و بەڕێوەبەری شارەدێی بیارە، بەهۆی دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما لە ناوەندی بیارە و تەوێڵە، لە پێناوی پاراستنی سەلامەتیی و قوتابیان و مامۆستایان و تەندروستیی گشتییدا، سبەی پێنجشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە بیارە و تەوێڵە پشووی فەرمییە".
لە ڕۆژی سێ شەممەوە بەشێک لە بەڕێوبەرایەتییەکانی خوێندن پشووی فەرمیان بەهەمان هۆکار ڕاگەیاندوە.