سبەی لە سلێمانی پشوو نییە و خوێندن کاتژمێرێک دوا دەکەوێت


بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە بارەی دەوامی سبەینێ لە ناوەندەکانی خوێندن دەڵێت "سبەینێ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن کاتژمێر ٩:٠٠ دەست دەکرێت بە خوێندن".

چوار شەممە، ٢١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوبەری پەروەردەی سلێمانی، بە میدیاکانی ڕاگەیاند "سبەینێ پێنج شەممە، ٢٢ کانوونی دووەم، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سلێمانی، دەوام یەک کاتژمێر دوا دەکەوێت، لە جیاتی کاتژمێر ٨:٠٠، کاتژمێر ٩:٠٠ دەوام دەست پێ دەکات.

بە پێی پێشیینیە کەشناسییەکان لە سبەینێوە لە بەشێكی زۆری ناوچەکانی هەرێـمی کوردستان بەفر و باران دەبارێت و تا شەوی هەینی و بەرەبەیانی شەممە بەردەوام دەبێت. 

ماوەی دوو ڕۆژە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پارێزگای سلێمانی بە هۆی نزمبونەوەی پلەی گەرماوە پشووی فەرمی ڕاگەیاندرابوو. 




PM:09:23:21/01/2026