بڕیاربوو ئەم شەو خۆپیشاندانێک لە هەولێر ئەنجام بدرێت، بەمەبەستی درێژەدان بۆ پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام چالاکوانێک دەڵێت "ڕێگریمان لێکراوە".
چوار شەممە، ٢١ کانوونی دووەم ٢٠٢٥، شوان سابیرگەردی، چالاکوانی مافی مرۆڤ، ڕایگەیاند "بڕیار بو ئهمشهو گردبونهوه بكرێت لهبهردهم سڵاڤا سیتی و لهوێوه بچینه بهردهم باڵیۆزخانهی ئهمریكی، بەڵام بەهۆی بڵاوبونەوەی هێزی ئەمنی و ڕێگریلێکردن تەنیا چوار کەس ئامادە بوین لەوێ، ئیتر ئەوە دوایین هەوڵ نابێت".
پێشتر له بانگهوازێكدا داوا له هاوڵاتیانی ههولێر كرابوو بۆ پشتیوانی له كوردانی رۆژاڤا، بهشداری بكهن له خۆپیشاندانێك كه کاتژمێر ٩:٠٠ی ئهمشهو لای سڵاڤا سیتی بۆ بەردەم كونسوڵخانەی ئەمریکا.
ماوەی چوار ڕۆژە لەسەرجەم شارەکانی باشوری کوردستان خۆپیشاندان و گردبونەوە ئەنجامدەدەرێت بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان.