کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران، لە بارەی دۆخی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا لە لێدوانێکی میدیایدا باس لەوە دەکات کە لە هەوڵی جدیدان بۆ هێورکردنەکەوەی دۆخەکە.
بەرهەم ساڵح، کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران، لە داڤۆس، چوار شەممە، ٢١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، ڕایگەیاند " لە هەموو لایەکەوە هەوڵێکی زۆر جددی هەیە بۆ ئەوەی ڕێگری شەڕ لە ڕۆژئاوای کوردستان بگیرێت، هەڵوێستی گشتیی نێودەوڵەتیش ئێستا ڕوو لە ئارامکردنەوەی دۆخەکە و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی شەڕە".
لە ٦ کانوونی دووەمەوە هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەر بە شەرع بۆ سەر ئەو ناوچانە دەستیپێکردوە کە لە ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە بوون و تا ئێستا هێرشەکان بەردەوامن.