هاوسەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هۆشدارییەکی توندی دا لە تێکچوونی دۆخی مرۆیی لە شاری کۆبانێ.
ئیلهام ئەحمەد، ڕایگەیاند'' گەمارۆدانی شاری کۆبانێ چەند ڕۆژێکە دەستیپێکردووە و سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، هێرشی بێ وەستان بەردەوامن، ئەمەش مەترسییەکی گەورەی لەسەر ژیانی هاووڵاتیانی مەدەنی ناوچەکە دروست کردووە.''
لە پەیامەکەیدا ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهۆی گەمارۆکەوە خزمەتگوزارییەکانی ئاو، کارەبا و ئینتەرنێت لە کۆبانێ بە تەواوی پچڕاون.
جەخت دەکاتەوە کە بێبەشکردنی خەڵک لە بژێوی ژیان و پێداویستییە سەرەتاییەکان وەک "تاوانی جەنگ" ئەژمار دەکرێت، هەربۆیە داوا لە لایەنە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان دەکات دەستبەجێ دەستوەردان بکەن بۆ کۆتاییهێنان بەو گەمارۆیە و پاراستنی مەدەنییەکان.