ئیسرائیل: درۆیە، لە كۆبوونەوەی پاریسدا هەرگیز ڕێگەمان بەهێرش بۆسەر كورد نەداوە


باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا رەتی دەکاتەوە کە ئیسرائیل رێگەی بە هێرشکردنە سەر کورد دابێت و دەڵێت" ئەو زانیارییانەی باس لەوە دەکەن ئیسرائیل بە هێرشکردنەسەر کورد لە سوریا لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە قایل بووە، زانیارییەکی بە تەواوەتی درۆن".

رۆژی پێنجشەممە ٢٢ی کانونی دووەم یەحیئیل لیتر باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریكا ڕایگەیاندووە" وەک کەسێک کە بەدرێژایی کۆبوونەوە سێقۆڵییەکان لە پاریس ئامادەبووە، دەتوانێت ئەوە پشتڕاست بکاتەوە کە ئیسرائیل هەرگیز ڕێگەی بە هیچ هێرشێکی سوپای سوریا نەداوە دژی کورد و هەر دەنگۆ و پڕوپاگەندەیەک لەوڕووەوە سەر لەبەری درۆیە".

ئەوەش دوای ئەوە دێت ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوەکردووە، ئیسرائیل لەکۆبوونەوەی پاریس ڕەزامەند بووە بەوەی سوریا هێرشبکاتە سەر هەسەدە و کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان.




PM:02:59:22/01/2026