تۆم باراک: ئەمریکا پاڵپشتی لە تێکەڵکردنی هێزەکانی شەرع و هەسەدە دەکات

تۆم باراک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا ئەمریکا بۆ سووریا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد رایگەیاند "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانی بەهێز و پابەندبوونی خۆی دووپاتکردەوە بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی یەکگرتنەوە (تێکەڵبوونەوە) هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی سووریادا ئاماژەی پێکراوە".

دەقی قسەکانی تۆم باراک:
 
ئەمڕۆ خۆشحاڵ بووین بە دیداری ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد.
 
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانی بەهێز و پابەندبوونی خۆی دووپاتکردەوە بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی یەکگرتنەوە (تێکەڵبوونەوە) کە لە رێککەوتننامەی ١٨ی کانوونی دووەمی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی سووریادا ئاماژەی پێکراوە.
 
هەموو لایەنەکان هاوڕا بوون کە یەکەم هەنگاوی بنەڕەتی بریتییە لە پابەندبوونی تەواو بە ئاگربەستی ئێستا، لە هەمان کاتدا بە شێوەیەکی بەکۆمەڵ رێکارەکانی متمانەسازی لە هەموو لایەکەوە دەستنیشان دەکەین و جێبەجێیان دەکەین بۆ چەسپاندنی متمانە و سەقامگیرییەکی بەردەوام."
 




PM:03:43:22/01/2026