کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) کۆتایی هات و بە گوێرەی راگەیەنراوێک لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە " له كۆبوونه‌وه‌یه‌کدا دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی سووریا تاوتوێ كران. سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی جەختی لە به‌رده‌وامیی هه‌وڵ و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ به‌رده‌وامیی ئاگربه‌ست و ڕاگرتنی گرژییه‌كان و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی گفتوگۆ له‌نێوان هه‌سه‌ده و دیمه‌شقدا کرده‌وه".
هەروەها نێصیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا گرنگیی دابینکردن و پاراستنی مافه‌كانی كورد و ته‌واوی پێكهاته‌كانی له سووریایه‌کی یه‌کگرتوودا دووپات كرده‌وه".
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی:
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2026/1/22 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له به‌ڕێز مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (HSD) و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌کدا دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی سووریا تاوتوێ كران. سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی جەختی لە به‌رده‌وامیی هه‌وڵ و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ به‌رده‌وامیی ئاگربه‌ست و ڕاگرتنی گرژییه‌كان و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی گفتوگۆ له‌نێوان هه‌سه‌ده و دیمه‌شقدا کرده‌وه. هه‌روه‌ها گرنگیی دابینکردن و پاراستنی مافه‌كانی كورد و ته‌واوی پێكهاته‌كانی له سووریایه‌کی یه‌کگرتوودا دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز مه‌زڵووم عه‌بدی، وێڕای خستنه‌ڕووی دوایین پێشهاته‌کانی دۆخه‌که، سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵ و پشتگیریی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی و هه‌رێمی کوردستان و هه‌وڵه‌كانیان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی و خواستیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتییانه‌ی کێشه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای دابینکردنی مافه‌کانی گه‌لی کورد له سووریایه‌كی یه‌كگرتوودا دووپات کرده‌وه.
مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و کاریگه‌رییان به‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی سووریا و ناوچه‌که به‌گشتی، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.