ئەو چەکدارەی شەرع کە پرچی ژنە شەڕڤانە شەهیدەکەی بڕیبوو، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت" ئەو قژە دەستکردبووە و ئەو ڤیدیۆیەی گاڵتە و شۆخی بوو".
ئەو چەکدارەی شەرع کە پرچی ژنە شەڕڤانە شەهیدەکەی بڕیبوو، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و دەڵێت" من ڕامی دەهەشـم، خاوەنی ڤیدیۆی ئەو کەزییە، ئەمڕۆ سەیرم کرد و تووشی سەرسوڕمان بووم کە ڤیدیۆکە بووەتە ترێند و کەناڵەکان بڵاویان کردووەتەوە. ئەو ڤیدیۆیە تەنها بۆ گاڵتە و شۆخی بوو، ئەو قژەی کە بینیتان قژی سروشتی نەبوو، بەڵکو دەستکرد بوو".
دەشڵێت" چوومە چێشتخانەیەک نان بخۆم، قژەکە لەسەر مێزەکە دانرابوو، منیش هەڵمگرت. خاوەنی چێشتخانەکە مۆبایلەکەی دەرهێنا و دەستی کرد بە وێنەگرتنم و وتی: 'بڵێ ئەمە قژی ئەو کچەیە'. منیش وتم 'ئەمە قژی ئەو کچەیە'. خاوەن چێشتخانەکە هاوڕێی منە، هەرگیز بیرم نەدەکردەوە بڵاوی بکاتەوە'.
ئەوچەکدارە دەڵێت" دواتر بڵاوی کردبووەوە، بەڵام پێم وت لایبەرە، چونکە نابێت ڤیدیۆی وا بڵاو بکرێتەوە، ئەویش لایبرد، بەڵام نازانم کێ ڤیدیۆکەی بردووە و ئێستا لە هەموو لایەک بڵاو بووەتەوە و بووەتە ترێند".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا وتی" خەڵکی دەڵێن 'کوشتن و تاوانباران' و شتی وا، بەڵام هیچ کام لەم قسانە ڕاست نین. دووبارەی دەکەمەوە، ئەو قژە دەستکرد (ترکیب) بوو. خوای گەورە خێرتان بنووسێت."