مەسرور بارزانی: ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ ڕۆژئاوای کوردستانی دەکەین

‌ئەرشیف، مەسرور بارزانی- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە ئێستا لە کۆڕبەندی ئابوریی جیهانە لە داڤۆس لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان، باسی لەوە کردوە کە لە هەموو کۆبونەوەکانیدا باسی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستانی کوردوە و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئارامبونەوەی دۆخەکە و دەڵێت " هەرگیز ناهێڵین هاوڵاتییانی رۆژئاوای کوردستان بە تەنیا بمێننەوە".

پێنج شەممە، ٢٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند "لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکانماندا، بە چڕی باسمان لە دۆخی رۆژئاوای کوردستان کردوە، هەموو هەوڵ و سەرنجمان لەسەر ئەوە بووە کە پشتیوانییەکی نێودەوڵەتیی بەهێز پەیدا بکەین بۆ ئەوەی کۆتایی بە شەڕ و پێکدادانەکان بێت".

" ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خوشک و براکانمان لە رۆژئاوای کوردستان ئەنجامی دەدەین، هەرگیز ناهێڵین هاوڵاتییانی رۆژئاوای کوردستان بە تەنیا بمێننەوە"، مەسرور بارزانی وا دەڵێت. 

لەگەڵ زیادبوونی هێرشەکان لە ٦ کانوونی دووەمەوە بۆ سەر ئەو ناوچانەی لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتدان هاوهەڵوێستیەک بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە، لە باشوری کوردستانەوە دروست بووە. 




PM:08:08:22/01/2026